ترەمپ: بۆڵتن ده‌یویست بۆمب به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سدا ببارێنم

11:05 - 26/06/2020
جیهان

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند جۆن بۆڵتن کارێکی باشی نەکرد ئەو کتێبەی بڵاوکردوە،کەسێکی زیرەک نەبوو،چونکە دەیویست بۆمب بەسەر هەمووکەسێکدا ببارێنم،بەڵام من ئەوەم نەکرد.

 

دۆناڵد ترەمپ لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕاشیگەیاند،"كاتێك وڵات به‌ڕێوه‌ ده‌به‌یت له‌وانه‌یه‌ كه‌سانێكی هه‌ڵه‌ هه‌ڵببژێریت، وه‌ك ئه‌ركدان به‌ ده‌به‌نگێكی وه‌ك بۆڵتن".

 

سه‌باره‌ت به‌و كتێبه‌ی بۆڵتن نووسیوویه‌تی، تره‌مپ ئاماژەی بەوەکرد، "بۆڵتۆن كارێكی باشی نه‌كرد. كه‌سێكی زیره‌ك نه‌بوو. پێموایه‌ بۆڵتۆن تاكه‌ كه‌سێكه‌ كه‌ یه‌كجاریش نه‌میبنیووه‌ پێ بكه‌نێت. جارێك لێم پرسی 'جۆن تۆ هه‌ر پێناكه‌نی؟'.


سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشکراشیکرد بۆڵتن ده‌یویست بۆمب به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سدا ببارێنیم،منیش پێم وابوو ناچار نین هه‌موو كه‌سێك بۆمباباران بكه‌ین و بكوژین.

 

ترەمپ وتیشی ئه‌وه‌ی بۆڵتن بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆی پێشنیار ده‌كردم به‌ راستم نه‌ده‌زانی، ئه‌و كه‌سێكی نه‌خۆش بوو. شتگه‌لێكی هه‌ڵه‌ی هه‌بوو، زوو هه‌ستم به‌وه‌ كرد

940 جار خوێندراوەتەوە