ئەمەریکا سزاى بەسەر چەند کۆمپانیایەکى ئێرانیدا سەپاند

05:31 - 25/06/2020
جیهان

وەزارەتى خەزێنەى ئەمەریکا ناوى (8) کۆمپانیاى ئیرانى بوارى بەرهەمهێنانى کانزایى خستە لیستى سزادراوانەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە (25/6/2020) ستیڤن منوچین وەزیرى خەزێنەى ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، (8) کۆمپانیاى ئێرانى کە چواریان لە نێوخۆى ئێراندان و سیانیان لە ئیمارات و یەکێکیشیان لە ئەڵمانیان سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

 

ستیڤن ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کۆمپانیانە لە بوارى کانزادا کار دەکەن و دەسەڵاتدارانى ئێران پەیوەندى راستەخۆیان لەگەڵیان هەیە و قازانجیان لێدەکەن.

 

لە ساڵى (2017) و لە گرتنەدەستى دەسەڵاتەوە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، ئەمەریکا بەمەبەستى دەستبەردان لە بەرنامە ناوەکییەکەى زنجیرەیەک سزاى ئابورى و سیاسى بەسەر ئێراندا سەپاندووە.

385 جار خوێندراوەتەوە