ترەمپ: پێویستە بۆڵتن زیندانی بکرێت و دەستبەسەر سامانەکەیدا بگیرێت

09:27 - 24/06/2020
جیهان

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پێویستە جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمەریکا زیندانی بکرێت و دەستبگیرێت بەسەر سامانەکەیدا، بەهۆی ئاشکراکردنی زانیاری.

 

لە تویتێکدا کە شەوی رابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند،"بەهۆی ئەوەی زانیاری نهێنی لەسەر من و ئیدارەکەم ئاشکرا کردووە، پێویستە جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایش زیندانی بکرێت و دەستبگیرێت بەسەر سەرەوت و سامانەکەیدا".


لەهەمانکاتدا و لە توێتێکی دیکەدا ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی جۆن بۆڵتن لە کتێبەکەیدا نوسیوییەتی گوزارشت لە را و بۆچونی خۆی دەکات.


ئەو قسانەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێدایە، رۆژی دووشەممە، جۆن بۆڵتن راوێژکاری پیشووی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمەریکا کتێبەکەی بە ناوی "ژووری رودانی رووداوەکان" بڵاوکردەوە،کە تێیدا چەندین نهێنی و بابەتی هەستیاری لەبارەی دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی ئاشکرا کردووە، سەرۆکی ئەمەریکاش راستەوخۆ هۆشداری پێدا لەوەی ئەگەر کتێبەکەی بڵاوبکاتەوە رووبەڕوی لێپرسینەوەی دەکاتەوە.

1191 جار خوێندراوەتەوە