لە گوندێکى ئیتاڵیا نرخى خانوویەک تەنها (1) یۆرۆیە

05:44 - 12/06/2020
هەمەڕەنگ

بەمەبەستى بوژاندنەوەى ئابورى ناوچەکە، گوندى (سینکیفروندى)ى ئیتاڵى فرۆشتنى خانووەکانى بە نرخى تەنها یەک یۆرۆ راگەیاندووە.

 

ماڵپەڕى سکاى نیوز بڵاویکردەوە، گوندى (سینکیفروندى)ى ئیتاڵى ریکلامى بۆ فرۆشتنى خانووەکانى کردووە و بۆ هەر خانووەیەکیش نرخى یەک یۆرۆ دانراوە، ئەوەش بەمەبەستى راکێشانى خەڵکى بۆ ئەوەى لەو ناوچەیە نیشتەجێبن و سەرنجى گەشتیاران بۆ ناوچەکە رابکشێن.

ئەو کەسانەى خوازیارن لەو گوندەى ئیتاڵیا ژیان بەسەربەرن دەتوانن بە تەنها یەک یۆرۆ ببنە خاوەنى خانوویەک و دەبێت ساڵانە (250) یۆرۆ بدەن بە کۆمپانیاکانى دڵنیاى و سەلامەتى.

 

ئەو خانووانەى لەو گوندە ئیتاڵییە بۆ فرۆشتن دانراون سەرجەمیان کۆنن و ماوەى ساڵانێکە شوێنەکە چۆڵکراوە، بۆیە لەسەر کڕیار پێویست کراوە لە کاتى کڕینیدا خانووەکەش نۆژەنبکاتەوە.
ناوچە ئیتاڵییەکە هەڵکەوتەیەکى جوگرافى جوان و سروشتێکى دڵڕفێنى هەیە و روبارى لێوە نزیکە.  

4159 جار خوێندراوەتەوە