لە گەرمیان 20 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

08:53 - 06/06/2020
کوردستان

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند،لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 20 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران.

 

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردوە توشبووەکان بریتین لە  10 پیاو و 2 ئافرەت و 2 کوڕی گەنج و 6 منداڵ، 2 تووشبوو پزیشك و کارمەندی تەندروستین بەرکەوتووی تووشبووانن و تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی 2 تووشبووەن کە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و میوانداری جەژنیان کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە یەکێک لە توشبووەکان دانیشتوی گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانیە و توشبووەکانی دیکە دانیشتووی گەڕەکەکانی شەھیدان، قەندیل، بنگرد، فەرمانبەران و کەمپی تازەدێ لە قەزای کەلار.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ کەسی تر لە دهۆک و چوار کەسی تریش لە ئیدارەی ڕاپەڕین توشی ڤایرۆسەکە بوون.

801 جار خوێندراوەتەوە