وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

08:45 - 06/06/2020
کوردستان

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،" سەرباری خراپی دۆخی دەروونی و تەندروستی و دارایی و ئابوری هەندێک کەس و پەیج و سایت و لایەن یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و فەرمانبەران و موچە خۆران بەتایبەتی دەکەن، کە گوایە لە کۆبونەوەیەکدا باس لە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران کراوە، ئەمە چەواشەکارییە و دورە لە راستییەوە".

دەقی روونکردنەوەکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم؛

 

کارنامەی کۆبوونەوەی ٣/٦/٢٠٢٠ نیشاندەری ڕاستیەکانە

 

‏‎ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە:

 

‏‎سەرباری خراپی دۆخی دەروونی و تەندروستی و دارایی و ئابوری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی دەکەن. کە گوایە لە کۆبوونەوەی ٣/٦/٢٠٢٠ بابەتێکی کۆبوونەوەکە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە. ئەمە چەواشەکاریەو دورە لە راستیەوە، بۆ هەموو لایەکی ڕووندەکەینەوە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە بابەتی کەمکردنەوەی موچەی تێدا نەبووە.

‏‎هاوپێچ کارنامەی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە ٣/٦/٢٠٢٠.

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری

12129 جار خوێندراوەتەوە