عێراق.. کرێکارە بیانییەکان دەنێردرێنەوە

10:30 - 04/06/2020
عێراق

لە دانیشتنەکانى داهاتووى پەرلەمانى عێراقدا دەنگ لەسەر یاساى گەڕاندنەوەى کرێکارانى بیانى دەدرێت بۆ وڵاتانى خۆیان.

 

 عەبد عەبادى ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا نێوخۆییەکانى عێراق رایگەیاندووە، پەرلەمان کار بۆ ئەوە دەکات پرۆژە یاسایەک لەبارەى ناردنەوەى سەرجەم کرێکارانى بیانى بۆ وڵاتانى خۆیان دەربکات و لە دانیشتنەکانى داهاتوودا پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو یاسایە دەدات.

عەبادى ئاماژەى بەوەشکردووە، یاساکە لە پێناو کەمکردنەوەى بێکارى و رەخساندنى هەلى کارە بۆ هاوڵاتیانى عێراق و رێگریکردنە لە ناردنە دەرەوەى دراوى بیانى و بەتایبەت دۆلار بۆ دەرەوەى عێراق.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق ژمارەى کرێکارە بیانییەکان لە ناوخۆى عێراقدا زیاتر لە (750) هەزار کرێکارە، هاوکات رێژەى بێکارى لە وڵاتەکەدا %20 زیاترە.

2264 جار خوێندراوەتەوە