دهۆک.. (6) حاڵەتى دیکەى توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

06:05 - 04/06/2020
کوردستان

وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، لە پارێزگاى دهۆک (6) حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکرا.


دەقى راگەیەنراوى وەزارەتى تەندروستى..

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دھۆك دەستنیشانکران، دوو ئافرەت تەمەن ٣٥ و ٣٤ ساڵ و چوار منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ و ٨ و ٣,٥ ساڵ، یەک تووشبوو بەشداربووی داوەتەکەی نان خواردن بووە، تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی بەشداربوونی داوەتێکی نان خواردن بوونە.

ھەموویان دانیشتووی شاری دھۆکن.

وەزارەتی تەندروستی
 ٤ حوزەیران ٢٠٢٠

299 جار خوێندراوەتەوە