ناوی کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکان ڕادەستی حەلبوسی کرا

02:09 - 04/06/2020
کوردستان

نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ناوی کاندیدی سەرجەم وەزارەتە بەتاڵەکانیان پێ گەیشتووە.

 

نوسینگەی حەلبوسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندوە، ناوی کاندیدی وەزارەتەکانی  ( دەرەوە، کشتوکاڵ، کۆچ و کۆچبەران، رۆشنبیری، داد، نەوت ، بازرگانی) رادەستی حەلبوسی کراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارە رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و ناوی کاندیدەکان بخاتە دەنگدانەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە کاتی متمانەدان بە کابینەکەی مستەفا کازمی،  15 وەزیر متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا و ئەوانەی دیکە رەتکرانەوە.

1461 جار خوێندراوەتەوە