وەزارەتی تەندروستی: پێنج کەسی دیکە لە ئاکرێ توشی کۆرۆنا بوون

06:18 - 23/05/2020
کوردستان

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران.

 

 

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکراشیکردوە توشبووەکان هەموویان پیاون و دانیشتوی قەزای ئاکرێن.

 

 

هەروەها پیشەیان پاسەوانن لەسەر میلاکی حکومەتی عێراق و تەمەنیان ٣٨ و ٣٧ و ٣٧ و ٣٦ و ٣٠ ساڵن دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بغداد و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ حاڵەتێکی دیکەی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکرا کە پزیشکێکە و لەشاری بەغدا دەخوێنێت.

 
دەرەنجامی نوێ ... لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، هەموویان پیاون و دانیشتووی قەزای ئاکرێن، پیشەیان پاسەوانن لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەمەنیان ٣٨ و ٣٧ و ٣٧ و ٣٦ و ٣٠ ساڵن دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بغداد و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون. وەزارەتی تەندروستی ٢٣ ئایار ٢٠٢٠
495 جار خوێندراوەتەوە