هەرێم.. یەکەم رۆژى جەژن دیاریکرا

07:45 - 22/05/2020
کوردستان

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینیى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، سبەی شەممە (23/5/2020) تەواوکەرى مانگى رەمەزانى پیرۆزە و رۆژى یەکشەممە (24/5/2020)یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە.

 

 

لیژنەى بینینى مانگ لە وەزارەتى ئەوقافى هەرێم لەکۆنفرانسیکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆى ئەوەى هیچ بەڵگەیەکى شەرعى بۆ بینینى مانگ نییە و لیژنەکەیان مانگى نەبینیوە، سبەى شەممە (23/5/2020) تەواکەرى مانگى رەمەزان دەبێت و رۆژى یەکشەممە (24/5/2020) یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە.

 

 ئەوەش لەکاتێکدایە، هەریەکە لە ووڵاتانى سعودیە، ئیمارات، تورکیا، تونس، قەتەر، مالیزیا، ئوسترالیا  و دیوانى وەقفى سونى لە عێراق یەکشەممەیان وەک یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان دیاریکرد.

9304 جار خوێندراوەتەوە