ئەمەریکا.. ئاڵاى وڵاتەکەى بۆ نیوە داگرت

04:37 - 22/05/2020
جیهان

بۆ رێزگرتن لە قوربانیانى کۆرۆنا ترەمپ فەرمانى داگرتنى ئاڵاى وڵاتەکەى بۆ نیوە دەرکرد.

 

 بەهۆى زۆرى ژمارەى قوربانیانى کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و بۆ رێزگرتن لەو ئەمەریکییانەى بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا بڕیاریدا بۆ ماوەى (3) رۆژ ئاڵاى وڵاتەکە بۆ نیوە دابگیرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، تائێستا ئەمەریکا لەریزى پێشەوەى ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین توشبوونیان بە کۆرۆنا تێدا تۆمارکراوە، بەپێى ئامارە فەرمییەکانى ئەو وڵاتە تائێستا (1551853) حاڵەتى توشبوون و (93439) حاڵەتى گیانلەدەستدان لەسەرجەم ویلایەتەکانى ئەمەریکادا تۆمارکراوە.

1747 جار خوێندراوەتەوە