نرخى نەوت بەرز بووەوە

09:02 - 18/05/2020
ئابوری

نرخى نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا  بەرزبوەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوى برێنت گەیشتە (35) دۆلار ئەمریکی.

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکى دیکە نرخى نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینى و نرخەکە بەڕێژەى 8.06% بەرزبووەوە.

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی نەوتی ئەمریکیش بە 31 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوتەوە رایگەیاند، بازارى نەوت لەباشیدایە و نرخەکەشى بەرز دەبێتەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی یەکشەممە دوای نزیکەی دوو مانگ لە دابەزینی نرخی نەوت،نرخەکەی بۆ سەر و 30 دۆلار بەرز بوەوە.

8776 جار خوێندراوەتەوە