باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل بە مردویی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

11:21 - 17/05/2020
جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، باڵیۆزی چین لە ماڵەکەیدا بە مردویی لە شاری ترتسلیا دۆزرایەوە.

 

 

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل هەوالەکەی پشتڕاست کردۆتەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان وردەکاری زیاتر ئاشکرا دەکرێت.

 

 

باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل تەمەنی 57 ساڵە، باوکی کوڕێکە، مانگی شوباتی رابردو وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لەئیسرائیل دەستبەکاربوە و پێشتر باڵیۆزی چین بوە لەئۆکرانیا.

684 جار خوێندراوەتەوە