میسر..ژنێک ئەندامى نێرینەى پیاوەکەى بڕى

10:22 - 13/05/2020
جیهان

لە ڕوداوێکی دەگمەندا ژنێکى تەمەن 23 ساڵ لە شارى ئەسکەندەرییەى میسر بە چەقۆ ئەندامى نێرینەى پیاوەکەى دەبڕێت و دواتر هۆکارى ئەم تاوانەى بۆ پۆلیس ئاشکرا دەکات.

 

کەناڵی ڕوسیا الیوم بڵاویکردەوە، پۆلیسی میسر ڕایگەیاندوە دواى ئەوەى ئاگادار کراونەتەوە لەوەى پیاوێکى گەنجى خەڵکى ئەسکەندەرییە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى نیل و ئەندامى نێرینەى بڕدراوە و تووشى خوێن بەربوونێکى زۆر بووە، پۆلیس دەستى بەڵێکۆڵینەوە لەگەڵ هاوسەرى ئەو پیاوەدا کردووە کە ژنێکى تەمەن 23 ساڵانە و پیشەى ژنى ماڵەوەیە، دەرکەتووە ژنەکە هەستاوە بەو کارە و لەبەردەم پۆلیسدا دانى بە تاوانەکەیداناوە.


لەبارەى هۆکارو وردەکارى ڕوداوەکەشەوە ئەو ژنە بە پۆلیسى وتووە، دواى ئەوەى بۆى دەرکەتووە پیاوەکەى پەیوەندى لەگەڵ چەند ژنێکى دیکەدا هەبووە و بۆی چارەسەرنەکراوە بۆیە هەستاوە بە بێهۆشکردنى هاوسەرەکەیى و دواتر وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لێى بە چەقۆ ئەندامى نێرینەى بڕیوە.


لەئێستاشدا ئەو ژنە لەلایەن پۆلیسى میسرەوە دەستگیر کراوە لیکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

39613 جار خوێندراوەتەوە