زانیاری نوێ لەسەر رەوشی تەندروستی سەرۆکی کۆریای باکور بڵاوکرایەوە

11:05 - 27/04/2020
جیهان

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، (مون چونگ ئین) ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی کۆریای باشور رایگەیاندووە، (کیم جۆنگ ئون ) سەرۆکی کۆریای باکور لە ژیاندا ماوە و ڕەوشی تەندروستی باشە، لە 13 ی ئەم مانگەوە لە ناوچەی ( وۆنسان) ماوەتەوە.


لەلایەکی ترەوە، (کیم یۆن چول) وەزیری یەکگرتووی هەردوو کۆریا لە کۆریای باشور ڕایگەیاندووە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکیان دەربارەی توشبوونی (کیم جۆن ئون) بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێنەگەیشتووە.


هەفتەی پێشوو میدیاکانی کۆریای باشور هەواڵی نەخۆشکەوتنی سەرۆکی کۆریای باکوریان بڵاوکردەوە، لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکانیش دەنگۆی گیانلەدەستدانی کیم جۆن ئون بڵاوکرایەوە.

19533 جار خوێندراوەتەوە