ژمارەی گیان لەدەستدان لە ئیتاڵیا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکرد

10:27 - 05/04/2020
جیهان

ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئیتاڵیا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکرد و ئەمڕۆ ٥٢٧ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

بەرپرسانی تەندروستی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند،ژمارەی ئەو کەسانەی لە ژێر چاودێری چڕی تەندروستیدان کەمیکردوە.

 

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ١٧ ڕۆژی ڕابردوودا ئەو ژمارە کەمە لە گیان لەدەستدان لە ئیتاڵیا تۆمارنەکراوە.

 

 

 

ئیتاڵیا ئێستا سێهەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان بۆ زۆری ژمارەی توشبوان و تا ئێستا ١٢٩ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ١٥ هەزار و ٨٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

5119 جار خوێندراوەتەوە