پارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم گەیشتە هەولێر

03:49 - 26/03/2020
کوردستان

پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر،

 

ئەمڕۆ پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

 

بڕى پارەی نێردراو بریتییە لە 453 ملیار دینار.

 

ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە کاتی گەیشتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە، موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

4874 جار خوێندراوەتەوە