عێراق هاووڵاتییانی لە میسر دەگەڕێنێتەوە

03:30 - 24/03/2020
عێراق

بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لە میسر گیریان خواردووە، یەکەم گەشتی ئاسمانی نائاسایی لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقەوە ئەنجامدرا.

 

 
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هێڵی ئاسمانی عێراق دستیکردووە بە ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی نائاسایی، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە میسر گیریان خواردووە.


ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم گەشتی ئاسمانی نائاسایی لەلایەن هیڵی ئاسمانی عێراقەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە ئەنجامدراوە کە گەڕاندنەوەی ٢٦٣ هاووڵاتی لەخۆدەگرێت.

 

لە ماوەکانی رابردوودا، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی عێراق بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی یان بۆ گەشتیاری سەردانی میسریان کردووە و لەئێستادا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتە گیریان خواردووە. 

229 جار خوێندراوەتەوە