نرخی نەوت زیاتر دابەزی

08:59 - 18/03/2020
ئابوری

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 28 دۆلار و 90 سەنت و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 27 دۆلار و 36 سەنتە.

 

دابەزینی نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخروی ئۆپیک و دەرەوەی ئۆپیکە.

 

هاوکات، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بەهۆکارێکی تری دابەزینی نرخی نەوت دادەنرێت.

3153 جار خوێندراوەتەوە