سەندیکای پزیشکان هۆشداری لە بەکارهێنانی چەند دەرمانێک دەدات

07:26 - 14/03/2020
تەندروستی

سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایگەیاند،سەرچاوە زانستیە پزیشکیەکانی جیهان  ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە وەرگرتنی (دەرمانی ستیرۆید و نەن ستیرۆیدەکان وەکو دیکادڕۆن و پڕۆفین و ڤۆڵتارین و هاوشێوەکانی) نابنە هۆکار بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

 

سەندیکای پزیشکان ئاماژەی بەوەشکردوە، بە پێچەوانەوە گەر بە بێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ ئەو دەرمانانە بەکار بێت زیانی دەبێت، بەتایبەتی گەر تەمەنیان خوراووی 50 ساڵ بێت و هەڵگری ڤایرۆسەکە بن بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرمانانە خراپتر دەبن.

 

سەندیکای پزیشکان داواش دەکات بەهیچ جۆرێك بەبێ ڕاوێژی پزیشك ئەو جۆرە دەرمانانە وەرنەگرن.

3233 جار خوێندراوەتەوە