دۆزەرەوەی سارس کاتی کۆتاییهاتنی کۆرۆنای ئاشکراکرد

05:27 - 12/03/2020
تەندروستی

نانشان، دۆزەرەوەی نەخۆشی سارس، کاتی کۆتاییهاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکراکرد.

 
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز، دکتۆر (Zhong Nanshan) رایگەیاندووە، پێشبینی دەکات لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ کۆتایی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.


نانشان ئاماژەی بەوە کردووە، سەرهەڵدانەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسەکە لە نەخۆشەکاندا تەواو کەمی کردووە و تووشبووەکان بە دەگمەن تووش دەبنەوە.

 

نانشان تەمەنی ٨٣ ساڵە و توانی نەخۆشی سارس ئاشکرا بکات کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە چین سەریهەڵدا. لە ساڵانی نێوان ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٩، سەرۆکی کۆمسیۆنی تەندروستی نیشتمانی چین بووە.



55390 جار خوێندراوەتەوە