كاریگەری جگەرەكێشان لەسەر كۆرۆنا

12:22 - 12/03/2020
تەندروستی

جگەرەكێشان یەكێكە لەو كردارە زیان بەخشانەی كەسانێكی زۆری گیرۆدە كردووە و بە هۆكاری توشبوون بە چەندین نەخۆشی درێژخایەن و مەترسیدار دادەنرێت، ساڵانەش چەندین كەس بەهۆی كاریگەرییەكانی جگەرەكێشانەوە گیان لەدەست دەدەن.

لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیادبونی ڕێژەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە، كەسانێكی زۆر پرسیاری كاریگەری جگەرەكێشان و كۆرۆنا دەكەن بەو پێیەی هەردووكیان پەیوەندییان بە سییەكانەوە هەیە.

بێل دی بلازیۆ سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك، كە یەكێكە لەو شارانەی دەیان توشبووی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندووە، جگەرەكێشان یاخود بەكارهێنانی جگەرەی ئەلەكترۆنی، وادەكات ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا دەبن زۆر بە سەختی نیشانەكانیان تێدا دەربكەوێت و ژیانیان بكەوێتە مەترسییەوە.

سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك پەیامێكی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی شارەكەی كردووە بۆ ئەوەی داوای یارمەتی لە هەركەسێك بكەن كە هانیان بدات بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان و دووركەوتنەوە لە جگەرەی ئەلەكترۆنی.

بێل دی بلازیۆ دەڵێت "ئەگەر جگەرەی ئاسایی یاخود ئەلەكترۆنی دەكێشیت، ئەمە دەرفەتێكی زۆر باشە بۆ وازهێنان و دووركەوتنەوە، ئێمەش یارمەتیدەرت دەبین".

26028 جار خوێندراوەتەوە