باران بارین دەستپێدەکاتەوە

10:06 - 29/02/2020
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.

 

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا باران بارین دەست پێدەکات، هاوکات پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

 

لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما، 18 و سبەی 15 پلە دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما، 13 و سبەی 11 پلە دەبێت.

 

لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما، 17 و سبەی 14 پلە دەبێت. لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما، 19 و سبەی 18 پلە دەبێت.

573 جار خوێندراوەتەوە