کەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەکاتەوە

10:49 - 28/02/2020
کوردستان

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەش و هەوای ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، سبەینێ لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، ئەگەری لێزمە باران و هەورە تریشقە هەیە.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەینێ لە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە.

ئەمڕۆش لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت.

 

9309 جار خوێندراوەتەوە