وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی ڕاگرتنی وتاری هەینی بڕیاریدا

07:56 - 26/02/2020
کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف بڕیاریدا نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان بەردەوام بێت.

 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڕیاریدا نویژی هەینی لە مزگەوتەکان بەردەوام بێت، داواش لە مامۆستایانی ئاینی دەکات ماوەی وتاردان کەم بکەنەوە.


لەچوارچێوەی رێکارەکان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزیری ئەوقاف داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەکات، ماوەی وتارەکانیان کورت بکەنەوە، ڕێنمایی هاوڵاتیان بکەن لە چۆنییەتی خۆپاراستن، هەروەها پاک ڕاگرتنی مزگەوتەکان و پیدانی زانیاری تەندروستی بە هاوڵاتیان و نوێژخوێنان.


ئەوەش لە کاتێکدایە، بۆ رێگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،  حکومەتی هەرێم چەند ڕێکارێکی گرتۆتەبەر بۆ خۆپارستن لە توشبون بەو ڤایرۆسە.

22319 جار خوێندراوەتەوە