ناوی كاندیدی وەزارەتەکانی کابینەکەی عەلاوی بڵاوکرایەوە

06:01 - 26/02/2020
عێراق

بەشێک لە میدیا عێراقیەکان ناوی کاندیدی وەزارەتەکانی حکومەتەکەی محەمەد عەلاوییان بڵاوکردوەو بەپێی ناوەکان هێشتا ئەو وەزارەتانەی بۆ کورد دانراون کاندیدەکانیان دیارنین.

 

 بەپێی خشتەی ناوەکان پێنج وەزارەت کاندیدەکانی یەکلا نەکراوەتەوە ئەوانیش بریتین لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی و بازرگانی و داد و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری هەرێم.

 

هەروەها کاندیدی ١٨ وەزارەت یەکلا کراوەتەوە و سیڤیەکانیان پێشکەشی پەرلەمان کراوە بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت.

3054 جار خوێندراوەتەوە