ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەک مانگ پشووی راگەیاند

02:08 - 25/02/2020
کوردستان

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا بڕیاریدا یەک مانگ پشوو بێت لەسەرجەم ناوەندنەکانی خوێندنی سەرەتایی و بنەڕەتی .

 

لە کۆبونەوەکەدا بە زۆرینەی دەنگ بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بڕیاردرا لە سبەینێ وە هەتا ٢٤ ی ئادار پشوو بێت.

 

بەپێی زانیارییەکان پشووەکە تەنیا زانکۆ و پەیمانگاکان ناگرێتەوە.
18398 جار خوێندراوەتەوە