له وڵاتی سعودیه و له‌دوای 50 خولهك له جێبه‌جێكردنی بڕیاری ڕێگادان به لێخوڕینی ئۆتۆمبیل له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێشبڕكێی ئه‌وه‌یان كرد كه كێ یه‌كه‌م گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ڕووداوی هاتوچۆی ئافره‌تان بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌كارهێنه‌رێكی تویته‌ر، وتی، كه ئه‌و له‌كاتژمێر 12و 50 خولهك گرته‌یه‌كی تۆماركردووه، كه ده‌كاته 50 خولهك له جێبه‌جێكردنی بڕیاری ڕێگه‌دان به لێخوڕینی ئۆتۆمبیل له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه، كه ڕووداوێكی هاتوچۆیه له‌سه‌ر پردی، هه‌ڵواسراوی شاری ڕیاز له سعودیه، كه تیایدا خانمێك خۆی كێشاوه به عهمودێكدا.
ئه‌مه‌ش بوو به‌یه‌كه‌مین گرته‌ی روداوی هاتوچۆی ئافره‌تان.
13080 جار خوێندراوەتەوە