پەرلەمانی سوریا دانی بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا نا

03:51 - 13/02/2020
جیهان

پەرلەمانی سوریا لە دانیشتنێکدا، دانی بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەسەر دەستی عوسمانییەکاندا نا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی سوریا دانی بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەسەر دەستی عوسمانییەکاندا نا و سەرکۆنەی لەناوبردنی ئەرمەنەکانی کرد.

پەرلەمانی سوریا سەرکۆنەی هەر هەوڵێک دەکات، نکۆڵی لەناوبردنی ئەرمەنەکان بەدەستی عوسمانییەکان بکات.

دوای بڕیارەکە، حەمودە سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا وتی، سیاسەتەکانی ئێستای تورکیا درێژکراوەی ئەو تاوانە بوو بەرامبەر ئەرمەنەکان کرا، عوسمانیەتی نوێ بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان، هەمان رێگاکانی تاوانەکانی عوسمانییەکان جێبەجێدەکات.

دوای ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب و کۆنترۆڵکردنی بەشێکی زۆری ناوچەکان، گرژییەکانی نێوان تورکیا و سوریا زیاتر پەرەیسەند، لە دوو هێرشی سوریاش بۆ سەر بنکەکانی چاودێری سوپای تورکیا لەو پارێزگایە، نزیکەی دە سەرباز کوژران.

695 جار خوێندراوەتەوە