نوسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی راگەیەندراوێکی لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بڵاوکردوە

02:23 - 13/02/2020
کوردستان

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی شەقامی ١٠٠ مەترسی سلێمانی بڵاوکردوە و دەڵێت بە هەمان دیزاینی خۆی رەزامەندی لەسەر دراوە و دوای باشبونی کەش و هەوا دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی.


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

 

"جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لێژنە تەکنیکیەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پرۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن بەرێز سەرۆکوەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەش و هەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیکە لە پارێزگای هەڵەبجەش دەکرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە کە هەڵەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە.

 

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

5718 جار خوێندراوەتەوە