بەرپرسی بەرگری ئاسمانی داعش دەستگیرکرا

09:54 - 11/02/2020
عێراق

هێزە ئەمنییەکانی عێراق، سەرکردەیەکی  ڕێکخراوی داعشیان دەستگیرکرد کە بەرپرسی بەرگری ئاسمانی ڕیکخراوەکە.

 

 
بەپێی بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراقی کە دەست دیجیتاڵ میدیای KNN کەوتووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانیان بەسەرپەرشتی ژوری عەمەلیاتی نەینەوا، توانیویانە، سەرکردەیەکی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستگیربکەن.


بەیاننامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو سەرکردەی داعش پلەی بەرپرسی بەرگری ئاسمانی هەبووە لە ناو ڕێکخراوەکەدا، بەشدار بووە لە چەندین چالاکی تیرۆرستی، هاوکات پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراو بووە،بە پێی ماددەی 4 لە یاسای تیرۆر.


501 جار خوێندراوەتەوە