خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار دابه‌شكران

11:10 - 10/02/2020
هەمەڕەنگ

له‌ شاری لۆس ئه‌نجلس سەربە ویلایەتی کالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا، نەوەد و پێنجەمین مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا فیلمی مشه‌خۆر به‌رهه‌می كۆریای باشوور خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت.

 

 

ئه‌مساڵیش خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار دابه‌شكران و فیلمی "مشه‌خۆر" دروستكراوی كۆریای باشوور توانی خه‌ڵاتی "باشترین فیلم" به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ بدرێته‌ فیلمێك كه‌ ئینگلیزی نه‌بێت.

هه‌روه‌ها فیلمی "مشه‌خۆر" خه‌ڵاته‌كانی "باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تی" و "باشترین سیناریۆی ئۆرجیناڵ"ی وه‌رگرت، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ش بۆنگ جوون هۆ بووه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی "باشترین ده‌رهێنه‌ر".

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ خه‌ڵاتی "باشترین ئه‌كته‌ری ژن" به‌خشرایه‌ رینه‌ی زه‌ڵوێگه‌ر بۆ رۆڵبینینی له فیلمی "جودی".

خه‌ڵاتی "باشترین ئه‌كته‌ری پیاو" به‌خشرایه‌ واكین فینێكس بۆ رۆڵبینینی له‌ فیلمی "جۆكه‌ر".

هه‌روه‌ها لاورا دێرن توانی له‌ به‌رامبه‌ر رۆڵبینینی له‌ فیلیمی "چیرۆكی هاوسه‌رگیری" خه‌ڵاتی "باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ری ژن" به‌ده‌ست بهێنێت.

خه‌ڵاتی "باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ری پیاو" به‌خشرایه‌ براد بیت بۆ رۆڵبینینی له‌ فیلمی "رۆژێك له‌ رۆژان له‌ هۆڵیود".

دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ بوو:

باشترین موزیكی فیلم: فیلمی جۆكه‌ر

باشترین گۆرانی ره‌سه‌ن: (من ده‌ڕۆم) دووباره‌ منت خۆشبوێت

باشترین ماكیاژ و رێكخستنی قژ: فیلمی سه‌رسوڕهێنه‌ر

باشترین سیناریۆی وریاكه‌ره‌وه‌: فیلمی جۆجۆی كه‌روێشك

باشترین رێكخستنی جلوبه‌رگ: فیلمی ژنی بچووك

باشترین ئیفێكتی بینراو: فیلمی 1917

باشترین چیرۆك: فلیمی فۆرد و فاراری

باشترین ده‌رهێنه‌ری وێنه‌یی: فیلمی 1917

باشترین رێكخستنی ده‌نگ: فیلمی فۆرد و فاراری

باشترین میكساژی ده‌نگ: فیلمی 1917

باشترین فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی: فیلمی كارگه‌ی ئه‌مریكی

باشترین كورته‌فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی: فیلمی فێربوونی سكه‌یت بۆرد له‌ ناوچه‌ی جه‌نگدا كاتێك تۆ كچێكیت

باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن: فیلمی چیرۆكی ورچۆله‌ 4

باشترین كورته‌فیلمی ئه‌نیمه‌یشن: فیلمی خۆشه‌ویستی قژ

باشترین كورته‌فیلم: فیلمی په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌ دراوسێ

باشترین دیزاین: فیلمی رۆژێك له‌ رۆژان له‌ هۆڵیود

باشترین سینه‌ماتۆگرافی: فیلمی 1917

293 جار خوێندراوەتەوە