ناكۆكى ده‌كه‌وێته‌وه‌ نێوان به‌یڵ و زیدان

03:06 - 08/02/2020
وەرزش

زینه‌دین زیدانى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى ڕیاڵمه‌دریدى ئیسپانى، هێرشده‌كاته‌سه‌ر گاریس به‌یڵى هێرشبه‌رى یانه‌كه‌و ده‌ڵێت،  ئه‌و یاریزانه‌ ڕاهێنانه‌كانى وه‌ك پێویست ئه‌نجامنادات. 

 

 

ڕۆژنامه‌ى ماركا له‌ زارى زینه‌دین زیدانى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى ڕیاڵمه‌دریدى ئیسپانى ڕایگه‌یاند، گاریس به‌یڵ وه‌ك پێویست ڕاهێنانه‌كانى ئه‌نجامنادات و دوره‌ له‌ شێوازه‌ى ڕاهێنانى یانه‌كه‌ى.

 

وتیشى، دواى چاكبونه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ مه‌شقه‌كان به‌یڵ وه‌ك پێویست ڕاهێنان ناكات، به‌و شێوه‌ى كه‌من ده‌مه‌وێت.

 

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هاوینى ڕابردوو زیدان ئاماده‌ى ده‌ربڕیبو بۆ فرۆشتنى گاریس به‌یڵى ته‌مه‌ن 30 ساڵ به‌ڵام به‌رپرسانى یانه‌ى شاهانه‌ ڕتیان كرده‌وه‌ ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م یاریزانه‌ببن. 

754 جار خوێندراوەتەوە