پێشینەی خانوبەرە دەدرێتە هاوڵاتیان

09:38 - 26/01/2020
عێراق

بانکی ڕافیدەین بڕیاریدا، پێشینەی خانوبەرە بداتە هاوڵاتیانی عێراقی بۆ دروستکردنی بینا، بە مەرجی ئەوەی پارچە زەوییەکە بە ناوی ئەو کەسەوە بێت کە پێشینەکە وەردەگرێت.

 

بەپێی بەیاننامەیەک کە دەست دیجیتاڵ میدیای KNN کەوتووە، بانکی ڕافیدەین بڕیاریداوە،50 ملیۆن دیناری عێراقی بدرێتە ئەو کەسانەی دەیانەوێت خانوو دروستبکەن، بەمەرجی ئەوەی ئەو کەسەی پێشینەکە وەردەگرێت، پارچە زەوییەکە بە ناوی خۆی یان بەهاوبەشی لەگەڵ، کەسێکی تر ئەو پارچە زەوییەیان هەبێت، لەگەڵ بونی بەڵگەی تەواوی زەوییەکە لە فەرمانگەی خانوبەرە تۆمارکرابێت.

 

یەکێکی تر لە مەرجەکانی پێدانی پێشینەی خانوبەرە ئەوەیە، نەخشەی ئەو خانوەی دروستدەکرێت پێشکەش بە بانکی ڕافیدەین بکرێت.

26964 جار خوێندراوەتەوە