پێنج خۆراك كێشى له‌ش داده‌به‌زێنن و ڕوخسار به‌جوانى ده‌هێڵنه‌وه‌

08:38 - 19/01/2020
تەندروستی

چه‌ندین خۆراك هه‌یه‌ كه‌ به‌لامانه‌وه‌ گرنگ نیه‌، كه‌چى پێكهاته‌ى ئه‌و خۆراكانه‌ به‌شێكى زۆر وزه‌ و پرۆتینیان تێدایه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ندێك خۆراكیش زیان به‌ جه‌سته‌مان ده‌گه‌ێنن، به‌ڵام به‌ شێك له‌ ئێمه‌ به‌كارییان ده‌هێنین ئێمه‌ لێره‌دا باسى پێنج له‌ به‌سودترین خۆراك تان بۆ ده‌كه‌ین كه‌ سودێكى زۆریان بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ هه‌یه‌ و یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشده‌ده‌ن و ڕوخسار به‌جوانى ده‌هێڵنه‌وه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌: 


یه‌كه‌م، سنگى قه‌ل، یه‌كێكه‌ له‌ گۆشته‌ سود به‌خشه‌كان بۆ مرۆڤ، پێكهاته‌ى گۆشتى قه‌ل كۆرسترۆڵ و چه‌ورى تێدایه‌، چه‌ورى ئه‌م گۆشته‌ سه‌رجه‌م چه‌ورییه‌ زیان به‌خشه‌كانى تر له‌ ناوده‌بات، ڤیتامینه‌كانى بى 9 و بى 12 ى تێدایه‌، خواردنى ئه‌م گۆشته‌ به‌رزبونه‌وه‌ى به‌ستانى خوێنیش كه‌مده‌كاته‌وه‌ و كێشى مرۆڤ داده‌به‌زێنێت.

دووه‌م ڕۆبیان، باشترین خۆراكه‌ بۆ پاراستنى هاوسه‌نگى جه‌سته‌ و دابه‌زاندنى كێشى زیاده‌ى مرۆڤ، خورادنى ئه‌م خۆراكه‌ به‌سوده‌ بۆ كۆئه‌ندامى هه‌رس و ئه‌و كرداره‌ له‌ مرۆڤدا خێراتر ده‌كات.
 

سێیه‌م، سیراج یه‌كێكیتره‌ له‌و خۆراكانه‌ى كردارى هه‌رس له‌ مرۆڤدا خێرا ده‌كات و یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێش ده‌دات.
 

چواره‌م، په‌تاته‌ یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ به‌سوده‌كان ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌ پرۆتینى تێدایه‌، هه‌ستى برسیه‌تى له‌ مرۆڤدا كه‌مداكاته‌وه‌ و یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشده‌دات.
 

پێنجه‌م، شیر ئه‌م خۆراكه‌ زۆر به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ و تواناى به‌رگرى به‌هێزده‌كات ڕوخسار به‌جوانى ده‌هێڵێته‌وه‌ و یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێش ده‌دات، ئه‌و سیفه‌تانه‌ش ته‌نها له‌ شیرى سروشتیدا هه‌یه‌.
 

3237 جار خوێندراوەتەوە