چیرۆکی ئەو کۆرپەیەی تەرمەکەی لە تەوالێتی نەخۆشخانەیەکدا دۆزرایەوە

10:08 - 15/01/2020
جیهان

لە شاری ئیزمیری تورکیا، دایکێک دوای ئەوەی لە تەوالێتی نەخۆشخانەیەکدا منداڵەکەی دەبێت، بەجێیدەهێڵێت و دواتر تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.

دایکێکی سکپڕ روو لە نەخۆشخانەی تۆربالی دەکات لە شاری ئیزمیری تورکیا، دوای ئەوەی ژانێکی زۆر دەیگرێت، روو لە تەوالێتی ژنانی نەخۆشخانەکە دەکات.

دوای ئەوەی دایکەکە دەچێتە تەوالێتەکەوە، منداڵەکەی دەبێت و هیچ کەسێکیش ئاگادار ناکاتەوە.

دوای ماوەیەک دایکەکە کۆرپەکەی لە تەوالێتەکەدا بەجێدەهیڵێت و لە نەخۆشخانەکە دەچێتە دەرەوە.

تەرمی کۆرپەکە کە هێشتا وێڵاشەکەی پێوە  بووە، لەلایەن سەردانیکارێکی نەخۆشخانەکەوە دەدۆزرێتەوە و کارمەند و پۆلیسی نەخۆشخانەکە ئاگادار دەکاتەوە.

تا ئێستا نازانرێت منداڵەکە لە چی کاتێکدا گیانی لەدەستداوە.

دوای ئەوەی دایکی کۆرپەکە ناسێدرایەوە، لە ئێستادا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لەهەوڵی دۆزینەوەیدان.

14201 جار خوێندراوەتەوە