دادگا لەبارەی هاوسەرەکەی نانسی عەجرەمەوە بڕیاریدا

07:22 - 15/01/2020
جیهان

دادگای لوبنان لەبارەی دۆسیەی هاوسەرەکەی نانسی عەجرەمەوە بڕیاری دا و بە کوشتنی بە ئەنقەست تۆماتباری کرد.

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، دادگای لوبنان تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی ئاڕاستەی فادی هاشم، هاوسەری هونەرمەندی لوبنانی نانسی عەجرەم کردووە.

دادگاکە بڕیاریداوە، دۆسییەکە رەوانەی دادوەری لێکۆڵینەوە بکات لە جەبەل لوبنان.

سەرەتای ئەم مانگە ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی لوبنان بڵاویكردەوە، هاوڵاتییەكی سوری بە ناوی محەمەد حەسەن موسا تەمەن 31، ساڵ چووەتە سەر ماڵی نانسی عەجرەم لە یەكێك لە ڤێلاكانی ناوچەی نیو سوهەیلە كەسرەوان بەمەبەستی دزیكردن.

كاتێك دزەكە چووەتە ناو ڤێلاكە، رووبەڕووی دكتۆر فادی هاشمی هاوسەری نانسی عەجرەم بووەتەوە، تەقەیان لە یەكتر كردووە و محەمەد حەسان کوژراوە.

15841 جار خوێندراوەتەوە