شاندێکی باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم كۆبونه‌وه‌

01:20 - 15/01/2020
کوردستان

شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان  و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت كۆبونه‌وه‌ دۆخى ئه‌منى ناوچه‌كه‌ و مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا.

 

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر، شاندێکی باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانی به‌ سه‌رۆکایه‌تیی جه‌نه‌ڕال سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره‌ ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌ ئاماده‌بوونی باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق ‌و جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کونسولی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له‌ پله‌دارانی سه‌ربازیی به‌ریتانی، دۆخی ئه‌منیی عێراق و پێشهات و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتیان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان  تاوتوێ کرد.


هه‌ر ئه‌مڕۆ و به‌جیا ئه‌و شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كۆبونه‌وه‌ و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.


جەخت لە هێورکردنەوەی بارودۆخی عێراق و چارەسەکردنی کێشەکان بە رێگای دایەلۆگ کرایەوە، ئاسایكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێرو به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بووتێیدا جه‌خت له‌چاره‌سه‌ركدنى كێشه‌كان به‌دیالۆك و گفتوگۆ كرایه‌وه‌.

 

 

207 جار خوێندراوەتەوە