وەزیری دەرەوەی ئێران: ترەمپ 7 مانگ بەر لە ئێستا فەرمانی بە كوشتنی سولەیمانی كردوە

10:57 - 15/01/2020
جیهان

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، زانیارییان هەبووە كە دۆناڵد ترەمی سەرۆكی ئەمریكا 7 مانگ بەر لە ئێستا فەرمانی بە كوشتنی قاسم سولەیمانی كردوە. 

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتەیەكدا لە شاری نیودەلهی پایتەختی هیندستان ئاشكرایكرد، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە بەردەستی ئەواندا بووە، دۆناڵد ترەمپ لە 7 مانگ بەر لە ئێستاوە فەرمانی بە كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران كردوە. 

 

زەریف وتیشی، عێراقییەكان بە كوشتنی قاسم سولەیمانی نیگەران بوون، تەنها داعش و دۆناڵد ترەمپ بە كوشتنەكەی خۆشحاڵ بوون. 

 

سەبارەت بە هێرشە موشەكییەكەش رایگەیاند، شەوی هێرشە موشەكییەكە لە رێگەی سویسرییەكانەوە ئەمریكایان ئاگادار كردوەتەوە كە هێرشەكە بەرگریكردنە لە خۆیان لە بەرامبەر كوشتنی قاسم سولەیمانی. 

496 جار خوێندراوەتەوە