سێ جۆر گۆشتى سود به‌خش بۆ پیاوان

11:16 - 13/01/2020
تەندروستی

پسپۆڕانى بوارى خۆراك دواى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ئاشكرایده‌كه‌ن كه‌، سێ جۆر گۆشت بۆ پیاوانى دواى ته‌مه‌ن 40 ساڵى گرنگن و پێكهاته‌ى به‌سود له‌ خۆده‌گرن، ده‌شڵێن، خواردنى ئه‌و گۆشتانه‌ پیاوان له‌ پوكانه‌وه‌ى ماسولكه‌و له‌ده‌ستدانى تواناكانیان ده‌پارێزێت.

یه‌كه‌م، گۆشتى مانگا، ئه‌م جۆره‌ گۆشته‌ هه‌موو جۆره‌كانى ترشى ئه‌مینى تێداكه‌، پێویسته‌ بۆ گه‌شه‌ى ماسولكه‌، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ى ئه‌م گۆشته‌ مادده‌یه‌كى زۆرى كریاتین له‌ خۆده‌گرێت، كه‌ بۆ  هه‌مووپیاوێك پێویسته‌، كریاتین له‌ ئه‌رگانیزمى كه‌سه‌ گه‌نجه‌كاندا، 150 گرام له‌ خۆده‌گرێت، به‌ڵام له‌كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كاندا ئه‌و كریاتینه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌ بۆ 70 تاكو 120 گرام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماسولكه‌كان ئه‌و كریاتینه‌ سه‌رف ده‌كه‌ن، گۆشتى مانگا یه‌كێكه‌ له‌سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى دروستكردنى كریاتین.

دووه‌م، گۆشتى قه‌ل، یه‌كێكه‌ له‌ گۆشته‌ سود به‌خشه‌كان بۆ مرۆڤ، پێكهاته‌ى گۆشتى قه‌ل كۆرسترۆڵ و ڤه‌ورى تێدایه‌، چه‌ورى ئه‌و گۆشته‌ سه‌رجه‌م چه‌ورییه‌ زیان به‌خشه‌كانى تر له‌ ناوده‌بات، هه‌روه‌ها گۆشتى قه‌ل گۆشتێكى جیاوازه‌ و به‌ئاسانى هه‌رس ده‌بێت، ئه‌م جۆره‌ گۆشته‌ بۆ هه‌موكه‌سێك باشه‌ به‌تایبه‌ت بۆ پیاوانى سه‌رو 40 ساڵ چونكه‌ ڤیتامینه‌كانى بى 9 و بى 12 ى تێدایه‌، هه‌روه‌ها یارمه‌تى به‌هێزبونى قژى مرۆڤ ده‌دات و له‌ هه‌ڵوه‌رین ده‌یپارێزێت، هاوكات خواردنى گۆشتى قه‌ل سیحه‌تێكى خۆش و ته‌ندروست ده‌به‌خشێت به‌مرۆڤ و به‌رزبونه‌وه‌ى به‌ستانى خوێنیش كه‌مده‌كاته‌وه‌.

سێیه‌م، گۆشتى ئه‌سپ، ئه‌م گۆشتیه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گۆشته‌ گرنگ و سودبه‌خشه‌كان بۆ مرۆڤ، ئه‌م گۆشته‌ هێز و وزه‌ و توانا به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت، ئه‌سپ یه‌كێكه‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌پاكو خاوێنه‌كان و یه‌كێكه‌ له‌و ئاژه‌ڵانه‌ى كه‌ ڕووبه‌ڕووى نه‌خۆشى نابێته‌وه‌، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان خواردنى گۆشتى ئه‌سپ سودێكى زۆر به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت چونكه‌ پێكهاته‌ هۆرمۆنیه‌كان له‌ خۆده‌گرێت، هاوكات ڤیتامینه‌كانى ئه‌ى و بى و پى و ئى له‌گۆشته‌كه‌دا هه‌ن كه‌سودیان بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت مرۆڤه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان

9413 جار خوێندراوەتەوە