ئیبراهیمۆڤیچ یه‌كه‌م گۆڵى فه‌رمى و سێ خاڵى پێشكه‌شى میلان كرد

08:07 - 11/01/2020
وەرزش

له‌ هه‌فته‌ى 19ى خولى یانه‌كانى ئیتالیا، یانه‌ى ئه‌یسى میلان له‌ یاریگاى خۆى ڕووبه‌ڕووى یانه‌ى كالیارى بویه‌وه‌، یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى دووگۆڵى بێ به‌رامبه‌ر له‌ سودى میلان كۆتاى هات.

 

 

 له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 19ى خولى یانه‌كانى ئیتالیا، ئه‌یسى میلانو كالیارى له‌ سانسیرۆ ڕووبه‌ڕووى یه‌ك بونه‌وه‌، سه‌ره‌تا هه‌ردویانه‌ به‌هێرشردن ده‌ستیان پێكرد به‌ڵام سودى نه‌بو تایمى یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتاى هات.

 

له‌ سه‌ره‌تاى تایمى دووه‌مدا و له‌ خوله‌كى 46 زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ توانى گۆڵى پێشكه‌وتن بۆ میلان تۆماربكات، دواتر و له‌ خوله‌كى 64 هه‌مان یاریزان توانى گۆڵى دووه‌م تۆماربكات و سێ خاڵى گرنگ پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى بكات.

 

به‌م ئه‌نجامه‌ش میلان له‌ دواین پێنج یاریدا دووه‌م سه‌ركه‌تنى تۆماركرد و به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 25 خاڵ له‌ پله‌ى هه‌شته‌مدایه‌، كالیاریش چواره‌م شكستى له‌دوایه‌كى تۆماركردو به‌كۆكردنوه‌ى 29 خاڵ له‌پله‌ى شه‌شه‌م مایه‌وه‌.

 

جێى ئاماژه‌یه‌ ئیبراهیمۆڤیچى ته‌مه‌ن 38 ساڵ یه‌كه‌م گۆڵى له‌ یاریه‌فه‌رمیه‌كاندا تۆماركرد ئه‌ویش دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ میلان، پێشتر له‌ ساڵانى 2010-2012 یارى بۆ ئه‌یسى میلانكردووه‌ و توانیویه‌تى خولى ئیتالى و جامى ئیتالیا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ بباته‌وه‌.

358 جار خوێندراوەتەوە