ڤیدیۆ.. ماهیر حەسەن بە گریانەوە باسی ئاسۆ عومەر سوارە دەکات

09:20 - 31/12/2019
کوردستان

هونەرمەند ماهیر حەسەن لە ڤیدیۆیەکدا باسی مەرگی ئاسۆ عومەر سوارە دەکات و لە کۆتایی قسەکانیشیدا دەست بە گریان دەکات.

ماهیر حەسەن لە ڤیدیۆکەدا باس لەوە دەکات، دە رۆژ پێش ئێستا بەرنامەیەکیان لە یەکێک لە کەناڵەکان تۆمارکردووە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، بەهۆی مەرگی ئاسۆ عومەر سوارەوە داوای لە کەناڵەکە کردووە بەرنامەکە راگرن بەڵام کەناڵەکە رایاننەگرتووە و داوای لێبوردنیان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، داوای لێبوردن لە خێزانی ئاسۆ سوارە عومەر و بینەران دەکات کە ئەمشەو ئەو بەرنامەیە پەخشدەکرێت.

36247 جار خوێندراوەتەوە