لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر نزیکەی دوو تۆن مادەی هۆشبەردا گیرا

02:25 - 13/12/2019
جیهان

لە فرۆکەخانەی ئەستەنبوڵ دەستگیرا بەسەر بری یەک تۆن و ٧٤٥ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا.

وەزارەتی بازرگانی تورکیا رایگەیاند، لە مێژووی فڕۆکەخانەکانی تورکیادا یەکەم جارە دەستبەسەر بڕێکی هیندە زۆر مادەی هۆشبەردا بگیردرێت.

مادە هۆشبەرەکە لە تەرمیناڵی کارگۆی فڕۆکەخانەکەدا دەستی بەسەردا گیراوە.

وەزارەتی بازرگانی رایگەیاندووە، ئەو مادەیەی دەستی بەسەردا گیراوە سەرنجڕاکێشە و نەوەی نوێی (کراتۆم)ە.

سەرەتا تیمەکان گومانیان لە کارگۆیەک کردووە کە لە ئەندۆنیزیاوە بەرەو ئەمریکا دەچوو، دواتر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و سەگەکانی تیمەکە لە کاتی گەڕاندا کاردانەوەیان پیشان داوە و دواتر دەرکەوتووە مادەی هۆشبەرە.

853 جار خوێندراوەتەوە