ڤیدیۆی شەڕێکی نێوان گەریلا و پۆلیسی تورکیا لە ئاگری بڵاوکرایەوە

05:04 - 12/12/2019
کوردستان

هێزی جەندرمەی تورکی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە شەڕێکی نێوان هێزەکانیان و چەند گەریلایەکە لە پارێزگای ئاگری.

شەڕەکە لە نزیک شارۆچکەی توتاکی سەر بە پارێزگای ئاگری بووە و بە پێی لێدوانی هێزە تورکییەکان، چوار گەریلا لە شەڕەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تاکو ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو شەڕەوە بڵاونەکردووەتەوە.

هێزەکانی تورکیا بریتیی بوون لە هێزی تایبەتی پۆلیس و هێزی تایبەتی جەندرمە.

24152 جار خوێندراوەتەوە