بەپەلە

هاوسەری ئەو ژنەی تەقەی لێكراو گیانی لەدەستدا خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد

11:52 - 12/12/2019
کوردستان

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هاوسەری ئەو ژنەی لەگەڕەكی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی تەقەی لێكراو گیانی لەدەستدا خۆی ڕادەست کردوە.

ڕۆژی 26-10-2019، لەگەڕەكی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی هاوڵاتی (ن، ع، س) لەدایكبوی 1986، ڕەگەز مێ‌، تەقەی لێكراو تۆمەتبارەکە هەڵات، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان هاوڵاتییەكە بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەو دوای ڕۆژێك مانەوەی گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندوە لەوکاتەوە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستپێکردوە و سەرجەم بەش و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و سەرجەم بازگەكان ئاگادار كرانەوە لەڕوداوەكە.

سەرئەنجام دوێنێ تۆمەتبارەکە کە لەدایكبوی 1983و هاوسەری ژنە كوژراوەكەیە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.

لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە لێكۆڵینەوەكان لە روداوەکە بەردەوامن.

 
4353 جار خوێندراوەتەوە