ڤیدیۆ.. مارێک یاری نێوان دوو یانەی راگرت

03:53 - 09/12/2019
جیهان

بەهۆی ئەوەی مارێک هاتە ناو یاریگا، یاری نێوان دوو یانەی خولی هندی راگیرا.

لە کاتی یاری نێوان هەردوو یانەی ئەندرا و فیداربەها لە خولی ناوخۆی هندیی، مارێک هاتە نێو یاریگاکەوە و یارییەکەی راگرت.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت یاریزانەکان بە ئارامییەوە چاوەڕوانن تاکو مارەکە تێبپەڕێت و بچیتە دەرەوەی یاریگاکە، بۆ ئەوەی بە خێراییش بڕوات چەپڵەی بۆ لێدەدەن.

ئەمە یەکەم جار نییە ئەم رووداوە لە هندستان رووبدات. ساڵی ٢٠١٢ یاری نێوان ئینگلتەرا و ویلایەتی هاریانای هندی بەهۆی هاتنە ناوەوەی مەیمونێکەوە راگیرا. دوو ساڵ پێش ئێستاش هەر لە هندستان دوای ئەوەی شۆفێرێک رێگای لێ وون دەبێت، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دێتە ناو یاریگایەکەوە بەهۆیەوە یارییەکە راگیرا.

4223 جار خوێندراوەتەوە