لە پێنج ساڵدا قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى 423 ملیار دینارى تێپه‌ڕاندوه

03:40 - 09/12/2019
کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم ئاشکرایدەکات قەبارەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان (423) ملیار دیناری تێپەڕاندووە، باس لەوەدەکات توانیویانە 17 ملیار بۆ حکومەت بگەڕێننەوە

لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگربونەوەی گەندەڵیدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم ڕایگەیاند لە پێنج ساڵی ڕابردودا قەبارەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان 423 ملیار دیناری تێپەڕاندووەو توانیویانە 17 ملیار و 790 ملیۆن دینر بگەڕێننەوە.

بە وتەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، لەو ڕێژەیە بڕی (٪17.79) ی پارەکە بۆ حکومەت گەراوەتەوە و بڕی دو ملیار و770 ملیۆن دیناریش لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەستی بەسەرد گیراوە.

‌ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد تا ئێستا 281 کەیس ئاڕاستەی دادگای تایبەتمەند کراوەو 299 داوای سزاش داخراون.


 ڕۆژی نۆی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیەو لە هەرێمی کورستانیش هەڵمەتێکی نۆ ڕۆژی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڕاگەیەنرا.


284 جار خوێندراوەتەوە