وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوێکی لەسەر دەنگۆی نەمانی کارەبا بڵاوکردەوە

02:41 - 09/12/2019
کوردستان

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوە و رایدەگەیەنێت ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە مەترسی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان دەکات، بەڵکو لەهەوڵدان بۆ باشکردنی رەوشی کارەبا.

وەزارەتی کارەبا رێژەی بەرهەمهێنان و خواستی ئاشکراکردوە و رایگەیاندوە، لە ئێستادا 3580 میگاوات کارەبا بەرهەمدێت، بەڵام خواست 6000 میگاواتە.

لە رونکردنەوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، لەئیستا کاتەکانی بونی کارەبا لەهەرێم بەتێکڕا لەنێوان 9 بۆ 12 کاتژمێردایە.

وەزارەتی کارەبا دەشڵێت لەدوێنێوە توانراوە بڕی 250 مێگاوات کارەبا لەوێستگەی خۆرمەڵەو 150 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خەبات بخەینە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی یەوە.

وەزارەتی کارەبا نادادپەروەری لە دابەشکردنی کارەبا بەسەر شارەکاندا رەتدەکاتەوە و دەڵێت هەموو بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی شارەکان و پارێزگارەکان واژوویان کردوە کە دابەشکردنی کارەبا لەسەر بنەمای رێژە بێت.

6893 جار خوێندراوەتەوە