بەپەلە

پۆلیسی گەرمیان وردەکاری روداوەکەی کفری بڵاوکردەوە

12:22 - 09/12/2019
کوردستان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلسیێک لە بنکەی پۆلیسی کفری برازایەکی خۆی و خێزانەکەی کوشت و پۆلیسیش وردەکاری روداوەکەی راگەیاند.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند ئەو کەسەی تەقەی کردوە کارمەندی پۆلیسی کفریە و کوژراوەکانیش ( محمد خليل ابراهيم  لەدایکبووی 1995 و احلام سكران جمال  لەدایکبووی 1992 ).

 

ئاماژەی بەوەشکردوە تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەندکراوە و دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە .

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکراشیکردوە لەئێستادا تەرمەکان بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.

پۆلیسی گەرمیانش دەشڵێت" بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕوداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".



Top of Form
Bottom of Form

13860 جار خوێندراوەتەوە